|
ساڵی2001
تیپی
چکاد برێتین له ده ئه‌ندام
بوو به سه‌رپه‌رشتی
علیره‌زا
جه‌واهری
ماوه‌ی
ساڵێک له شارانی وه‌ک
تاران، مه‌شهه‌د،
نیشابوور وگورگان هه‌شت
به‌رنامه‌ی
هونه‌ریان
پێشکه‌ش
کرد. هه‌مووی
به‌رهه‌مه‌کانی
ئه‌م
گروپه وه‌رگێراو
له سه‌ر
موزیکی ده‌زگایی
وسونه‌تی
ئێران بوو، دوایی به‌رنامه‌ی
چکاد له
گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندی
تومبه‌ک
ژه‌ن
به‌همه‌نی
ره‌جه‌بی
سازدرا له‌م
به‌رنامه‌یه
به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ند
حۆسین علیزاده به ناو
'سه‌واران
ده‌شت
ئومید' پێشکه‌ش
کرا، له‌م
گڕوپه جه‌مشیدی
وه‌کو
ئه‌ندامیک
ژه‌نیاری
ئامێری که‌مانچه
بوو.
ساڵی 2002 ماوه‌ی
شه‌ش
مانگ گڕایه‌وه
کرماشان. هاتبوو بۆ خزمه‌تکردنی
هونه‌ری
شاره‌که‌ی.
چاودێری کردن له ستۆدێ
ده‌نگی
ته‌ڵه‌ڤزیون
بۆ به‌رهه‌می
گۆرانی بێ‌ژان، ساز کردنی چۆار به سته‌ی
عاشێقی زار، پیری، غه‌م
ئه‌یام
و دیدار.
دابه‌ش کردنی چه‌ند
پارچه گۆرانی فۆلکلۆر. تۆمارکردنی چه‌ند
به‌رهه‌می
تاکه‌ژه‌نی
که‌مانچه
له رادیو کرماشان. وانه گووتن بۆ قوتابیانی کچ له
هونه‌رستانی
سوره، سازکردن موزیک بۆ فستیڤالی شانۆگه‌رانی
ئێران بۆ تیپی شانۆی سوره. زۆری پی نه‌چوو
له به‌ر ئێش و ئازاری هونه‌ر
فڕوشان
و
پێشتگیری نه‌بوون،
کرماشانی به‌جیهێشت.
له ساڵی 2003 بۆ یه‌کم
جار بۆ کۆنسێرت تیپی هونه‌ری
ژیوار
چه‌ند
پارچه موزیکی دابه‌ش
کرد.
ئه‌ندامانی
تیپی دیلان مسعود ئه‌باذه‌ری
سه‌نتوور،
سه‌حر
ئیبراهیم قانوون، ئه‌مین
رامین تار، سابێر نه‌زه‌رگاهی
تار و ساز،
محه‌مه‌د
خالێدیان عود، بابه‌ک
دانێشوه‌ر
عود، سارا ئه‌حمه‌دی
ده‌ف،
محسن به‌دری
تومبه‌ک،
کهه‌سرا
سپه‌ندار
ساز،
کۆرس لیڵا گۆڵبانگی، توکته‌م
موسلحی، ئه‌فسوون
سادقزاده، گۆرانیبێژ فه‌ریبورز
رئووفی. له یه‌کم
به‌رنامه‌ی
حافز سیدعلی خانی به ناو سترانبێژ هاۆرێ تیپی
دیلان له سه‌ر
ته‌خته‌ی
شانۆ بوو. له به‌هار و
هاۆینی ساڵی 2004 دوو به‌رنامه
له هۆڵی
ئه‌رسباران
و
روده‌کی
پێشکه‌ش جه‌ماوه‌ر
کرا. له‌م
به‌رنامه‌یه
به‌سته‌ی
ئه‌ڤینداری
توم، لێڵی یار، دڵی ناشاد، نازه‌نینی
کورد، ئای به‌ناز،
ئێواره، پایز (هۆنراوه‌ی
نه‌مڕ
مامۆستا هه‌ژار)
به‌رهه‌می
جه‌مشیدی،
پێشکه‌ش بوو.
ئه‌لبومی
ئه‌ڵوه‌ناتی
گۆلبه‌ژیر
به‌رهه‌مه‌کانی
یه‌دوڵا
رحمانی گۆرانیبێژ کرماشانی بوو. له ساڵی 2004 جه‌مشیدی
له ژه‌نینی
ئامێری که‌مانچه
و تۆمار بوون و دابه‌ش
کردنی موزیکی ئه‌م
کاسێته یارمه‌تی
هونه‌رمه‌ندی
کرد. له‌م
به‌رهه‌مه
هونه‌ریه
چه‌ند
پارچه مه‌قامی
ناۆچهญญی
گه‌رمیان
به شێوازیکی دیکه، دیسان تازه کرا. سێ به‌سته‌ی
غه‌مین
مه‌نیشه،
ته‌وافچی
وه‌یس،
ئه‌ی
دڵ بوسه‌وه
له گه‌ڵ
سێ مه‌قامی شێکاروان، ئای‌ئای
و فه‌ڵای
شاری خه‌م
له‌م
ئالبومه به ئاوازی رحمانی گووتراوه.
له ساڵانی 2002 به داوه‌تی
که‌ناڵی
کوردستان تیڤی له گه‌ڵ
گۆرانیبێژی مهابادی کاوه به‌به‌زاده
له به‌رنامه‌یکی
راسته‌خۆ
به هاوبه‌شی
تیپی هونه‌رمه‌ند
سید ئه‌حمهه‌دی
ره‌واندزی،
چه‌ند
گۆرانی وموزیکیان پێشکه‌ش
کرد. ساڵی 2004 له به‌رنامه‌ی،
له‌رۆژهه‌ڵاته‌وه
بۆ که‌ناڵی
کوردسات، گفتوگوێکی هونه‌ریان
له گه‌ڵ
جه‌مشیدی
سازکرد. 2006 له ککهه‌ناڵی
زاگروس وتووێژیکی تایبه‌ت
له سه‌ر
ژیانی شه‌هریار
سازدرا.
دۆاتر زانیمان فێلمی ئه‌م به‌رنامه‌یه له دوای
به‌ڵآوبوونه‌وه له ناۆ ئه‌ڕشێو ونبووته‌وه.
سازکردنی ئه‌لبومی
تاکه‌ژه‌نی
له ساڵی 2006 به ناو 'هڕو ' ماده‌ی
ئه‌م
شریته‌یه، دووباره کردنی ئه‌و
موزیکه‌یه
لۆتیان و قه‌ره‌چه‌کان
له شایی و زه‌ماوند
به ئامێری که‌مانچه،
زوڕنا و ته‌پڵ
لیێان ده‌دا،
به ستایل وشێوازیکی نۆێ. بڕوای جه‌مشیدی
ئه‌ویه،
هونه‌ری
ره‌سه‌ن
قه‌د
نامرێ، ئه‌گرچی
جار هه‌یه
له‌به‌ر
زۆر شتی ناشیاو، وه‌کو
هه‌تاوه،
ده‌چێته
ژێر هه‌وری
ڕه‌ش.
هڕو ژیڵه‌موویه
هێشتا ئاگڕی هه‌یه
و ژیان و رۆناکی ده‌هێنێ.
له‌م
ئه‌لبومه
شینی کورد، بیره‌وه‌ری
منداڵیم، بۆ میرزاده، شایی گه‌رمیان،
پاڵهه‌بیدار،
بوونی داڵاهو... تۆمار کراوه. به هێوایه
له کۆتایی ساڵی 2007 چاپ و به‌ڵاو
بێته‌وه.
پاش سێ سال دوور بوون له ته‌خته‌ی
شانۆ تیپی دیلان، یه‌کم
به‌رنامه‌ی
له هۆڵی
خێره‌د
له هاۆێنی 2007 له تاران پێشکه‌ش
به هونه‌ر
دوستان و بێنه‌رانی
موسیقای ره‌سه‌ن
کرد. له‌م
کونسێرته موزیکی کرمانجی باکوور(باکووری خوراسانی
ئێران) له گه‌ڵ
موزیک و گۆرانی کرمانجی خوارو (ناۆچه‌ی
کرماشان) به ئامێری دوتار و که‌مانچه
له دوو کاتژمێر پێشکه‌ش
بوو. ئه‌وه
یه‌کم
جاره جه‌مشیدی،
وه‌کو
سترانبێژ گۆرانی ده‌ڵێ.
له‌م
به‌رنامه
مسعود خدری به ئامێری دوتار، محسن به‌دری
به ته‌پڵ،
ده‌ف
و ئودو هه‌وبه‌شیان
کرد. له هه‌مان کات
به‌رنامه‌یکی دیکه‌یان بۆ منداڵانی تووش بووی
شیرپه‌نجه له خه‌سته خانه‌ی
محه‌ک
سازکرد. له کۆنسێرته هونه‌رمه‌ند فه‌ربوود
یه‌دۆڵاهی به تومبه‌ک، دایره و ئودودرام
هه‌و‌به‌ش بوو.
یه‌کم به‌رهه‌می
تایبه‌ت شه‌هریار جه‌مشیدی
ده‌نگی کوێستان
به‌هه‌وبه‌شی هونه‌رمه‌ند محسن
به‌دری بریتن له 10 پارچه موزیکه، به بی پێشتیوانی
هێچ ده‌زگایک له زستانی 2008 چاپ کراوه جێگای
ئاماژه‌یه ئه‌م به‌رهه‌مه ماوه‌ی سێ ساڵه له
لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌رشادی ئێسلامی مۆله‌تی
وه‌رگرتووه و له گه‌ڵ
کۆمپانیای ئاوای باربه‌د
گریبه‌ستیکیان نووسیبوو بۆ
به‌ڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه به شێوه‌یکی
تایبه‌ت. به‌داخه‌وه ماوه‌ی سالێک ئه‌م کۆمپانیه
له لایه‌ن حکومه‌تی ئێران رێگه‌ی پێندرا ئێش
بکاته‌وه. وادیاره شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا
ئاوای باربه‌د دوباره ده‌ستیکرد به چاپ و
به‌ڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان،
به‌داخه‌وه ئه‌سفندیاری سه‌رپه‌رشتی ئه‌م کۆمپانیه
گووتی ئێتر بوومان قازانجی نیه ئه‌م به‌رهه‌مه چاپ
بکه‌ین. ئێمه‌ش به گێروگرفتیکی زۆر 1000 دانه‌مان به
خه‌رجی خۆمان چاپ کرد. بۆ بیستنی ده‌نگی کۆێستان
سه‌ردانی ئه‌م
لاپه‌ریه
بکه‌ین.
|